ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای هەولێر لەلایەن بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی و هاوڵاتیانەوە نوێژە بارانە ئەنجام درا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە شاری هەولێر سوننەتی نوێژە بارانە زیندوكرایەوە كە ئەو نوێژە بۆ داواكردن بۆ بارانبارین ئەنجان دەدرێت و مامۆستایانی ئاینی و هاوڵاتیان لە نزاكانیاندا داوای بارانبارین دەكەن.
چۆنێتی ئەنجامدانی نوێژە بارانە و زانیارییەكان لەڕووی ئاینیەوە بزانە:
باسی یەكەم : پێناسەكەی
( الإستسقاو ) بریتیە لە داوای باران بارین لە خوای گەورە لە كاتێك كە بەندەكان پێویستیان پێیە، كە بە شێوازێكی دیاریكراو ئەنجام دەدرێت لە كاتی كەم ئاویی و وشكە ساڵیدا ، چونكە بارینی باران و زیادبونی ئاو تەنها لە دەسەڵاتی خوای گەورەیە.
باسی دووەم : حوكمی ئەنجامدانی ئەم نوێژەیە :
نوێژە بارانە سوننەتێكی تەئكیدكراوە و چەندین جار خودی پێغەمبەری خوا (ﷺ) و هاوەڵانیش ئەنجامیان داوە، عبدالله ی كوڕی یزید دەگێڕێتەوە كەوا پێغەمبەری خوا (ﷺ) چووەتە دەرەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژە بارانە و ڕووی لە قیبلە كرد و لە خوای گەورە دەپاڕایەوە و پۆشاكەكەی بە خۆیەوە ئاڵاندبوو، دوو ركعات نوێژی كرد و بە دەنگی بەرز قورئانی تێدا خوێند. (1)
باسی سێیەم : هۆكاری ئەنجامدانی نوێژەبارانە:
هۆكاری ئەنجامدانی نوێژەبارانە بریتیە لە قات وقڕی وشكەساڵی واتا گیرانەوەی باران؛ چونكە پێغەمبەری خوا ﷺ لەبەر ئەو هۆكارە ئەنجامی دەدا.
باسی چوارەم : كات و چۆنێتی ئەنجامدانی نوێژە بارانە :
كات وچۆنێتی ئەنجامدانی نوێژە بارانە هەر وەك نوێژی جەژنە، بە پێی وتەی ابن عباس كە دەلێت: (صلي النبي - صَلَّي اللَّهُ عَلَيْهِ ؤسَلَّمَ - ركعتين كما يصلي في العيدين) (2).
واتا: پێغەمبەر ﷺ دوو ڕكات نوێژی كرد بەهەمان شێوەی دوو ڕكاتی نوێژی جەژنی.
خوازراویشە (سوننەتە) لە نوێژینگە ئەنجام بدرێت، وبە دوو ڕكات دەكرێت، وخوێندنەوەی ئایەتەكانیش لە هەردوو ڕكاتەكەدا بەدەنگی بەرز (بە ئاشكرا) دەبێت وەك نوێژی جەژن وپێش خوێندەوەی وتارەكە ئەنجام دەدرێت وهەروەها لە ژمارەی (اللە أكبر) كاندا و ئەوەی لە هەردوو ڕكاتەكەدا دەخوێنرێت هەر هاوشێوەی نوێژی جەژنە.
رێگەپێدراویشە بەهەر شێوەیەك نزای باران بارین بكرێت، بۆیە مرۆڤ دەپاڕێتەوه وداوای باران بارین دەكات لە نوێژەكەیدا ولە كاتێكدا كوڕنوش دەبات، وپێشەوایش (إمام) نزای باران بارین لەسەر مینبەرەوە ولەنوێژی هەینیدا دەكات، چونكە بەڕاستی پێغەمبەری خوا ﷺ نزای بۆ باران بارین لەسەر مینبەرە ولەرۆژی هەینیدا كردوە۰(3)
باسی پێنجەم : چوونە دەرەوە بۆ نوێژە بارانە
ئەگەر پێشەوا و وتارخوێن ویستی نوێژە بارانە لە دەرەوە ئەنجام بدات، ئەوا دەبێت ئامۆژگاریان بكات و هانیان بدات بۆ تەوبەكردن و گەردن ئازادیی لە ستەمەكانی نێوانیان و وازهێنان لە رقەبەرایەتی و ئیرەیی و دژایەتیكردنی یەكتر، چونكە ئەو كارانە هۆكارن بۆ گرتنەوەی خێر و فەڕی خوای گەورە ، وە لەبەرئەوەی تاوانەكان هۆكارن بۆ نەداری و و شكەساڵی هەوەكو چۆن تەقوا و كاری چاكە هۆكاره بۆ خۆگوزەرانیی و بەرەكەت، خوای گورە دەفەرموێت: (ؤلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَي يَمَنُوا ؤاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاوِ ؤالْأَرْضِ ؤلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ) [اڵاعراف: 96].
واتە : خۆ ئەگەر خەڵكی شارەكان بەڕاستی باوەڕیان بهێنایەو خۆیان بپاڕاستایە، ئەوا بێگومان ئێمه دەرگای فەڕو بەرەكەتی ئاسمان و زەوییان لەسەر دەكردنەوە، بەڵام ئەوان كه پەیام و پێغەمبەرانی ئێمەیان بەدرۆزانی، جا ئێمەش بەهۆی ئەو كاروكردەوانەی كه دەیانكرد گرتمانن و لەناومان بردن.
وه گرنگە نوێژ خوێنان خاوێن بن بەڵام بۆن لە خۆیان بدەن و جلی شیك لە بەر بكەن، چونكە ساتەكە ساتی خشوع و هەژاریی دەربڕینە بۆ خوای گەورە كە دەبێت سەرجەم نوێژ خوێنان بە سەركزی و خشوع و دڵ نەرمی و نەهامەتباریەوە دەربچن بۆ نوێژ ، هەوەكو ابن عباس دەفەرموێت : پێغەمبەری خوا ﷺ بە دڵ كزی و خەمباری و سادەیی و خشوعەوە دەچوە دەرەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژە بارانە .(4)
باسی شەشەم : وتار خوێندنەوە :
سوننەتە بۆ ئیمام كە وتارێكی گشتگیر بخوێنێتەوە لە دوای نوێژەكە ، تیایدا فەرمان بكات بە تەوبە كردن و گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە ، و خێر و صەدەقە كردنی زۆر ، و وازهێنان لە تاوان و خراپە .
وە پێویستە ئیمام لە وتارەكەیدا زۆر داوای لێ خۆشبوون بكات لە خوای گەورە و زۆر دوعا بكات لە خوای گەورە كە بارانی ڕەحمەت ببارێنێت وەكو وتنی دوعای : «اللَّهُمَّ أَغِثْنَا» وە دەستەكانی بەرز بكاتەوە ، چونكە پێغەمبەری خوا ﷺ دەستەكانی بەرز كردەوەو بەبەردەوامی ئەپاڕایەوە بەشێوەیەك سپێتی بن باڵی ئەبینرا ، وخەڵكیش دەستەكانیان بەرز دەكردەوە ، چونكە پێغەمبەری خوا ﷺ لە كاتی وتاری هەینی دا كە دوعای باران بارینی دەكرد دەستەكانی بەرز دەكردەوە و خەڵكیش دەستەكانیان بەرز دەكردەوە .
وە هەروەها ئیمام زۆر صەڵاوات دەدات لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ چونكە یەكێكە لە هۆكارەكانی وەڵامدانەوەی دوعا .
باسی شەشەم : ئەو سوننەتانەی كە ئەنجام دەدرێت :
۱- پێویستە دوعا و پاڕانەوەی زۆر بكرێت كە لە پێغەمبەری خوداوە هاتووە (ﷺ) وە ڕوو دەكرێتە قیبلەو چاكەت و عاباو جوبەو ئەو شتانەی كە لەسەر شانن هەڵدەگەڕێندرێتەوە بەشێوازێك چەپ و ڕاستی پێ دەكرێ ، چونكە لەپێغەمبەری خوداوە هاتووە (ﷺ) كە پشتی لەخەڵكی كردووەو ڕووی كردۆتە قیبلەو كراس و سەرشانەكەی هەڵگێڕاوەتەوە. (5)
وتراوە : مەبەست و حیكمەت لەو كارە ئەوەیە تاوەكو پەروەردگار ئەو دۆخە بگۆڕێت .
۲- سوننەت وایە هەموو موسوڵمانان دەربچن بۆ نوێژە بارانە تەنانەت ئافرەتان و منداڵانیش.
۳- سوننەتە بەكزی و ملكەچی و خشوع و خۆبەكەمزانینەوە بڕۆی بۆ نوێژەبارانە.
٤- لەكاتی یەكەم باران باریندا سوننەتە خۆت بخەیتە بەردەم بارانەكەو بڵێی (اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا) واتە : خودایە داوای بارانێكی بەسودت لێ دەكەم ، وە پاش باران بارینەكەش دەوترێت (مُگِرْنَا بِفَچْلِ اللهِ ۆرَحْمَتِهِ). واتە : خودای گەورە بارانی بۆ باراندین بە فەزڵ و گەورەیی و ڕەحمەت و بەزەیی خۆی
٥- ئەگەر بارانەكە زۆربوو ترسی لافاو زەرەرو زیان هەبوو لێی ، لەوكاتەدا دەڵێی (اللَّهُمَّ حَؤالَيْنَا ؤلَا عَلَيْنَا، اللَّهُمَّ عَلَي الَاكَامِ ؤالظِّرَابِ, ؤبُطُونِ الَاَوْدِيَةِ, ؤمَنَابِتِ الشَّجَرِ) متفق علیه .
واته : خودایە باران لە چوار دەورمان ببارێنە نەك لەسەرمان، خودایە لەسەر گرد و تەپۆڵكە و ناو دۆڵ و باخ و درەختەكان ببارێنە
باسی حەوتەم : لە نزاكانی باران بارین
یەكەم : «اللَّهُمَّ اسْقِنَا غَيْثًا مُغِيْثًا مَرِيْئًا مَرِيْعًا, نَافِعًا غَيْرَ ضَارّ, عَاجِلاً غَيْرَ يَجِلٍ»
واتە: (خودایە بۆمان ببارێنە بارانێكی زۆری لەسەر خۆی بە سوودی سەوزكەری بە سوودی بێ زیان، بەم زوانە و دوا خستنی تێدا نەبێت) .
دووەم : «اللَّهُمَّ أَغِثْنَا, اللَّهُمَّ أَغِثْنَا، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا»
واتە: (خودایە بارانمان بۆ ببارێنە، خودایە بارانمان بۆ ببارێنە، خودایە بارانمان بۆ ببارێنە) .
سێیەم : «اللَّهُمَّ اسْقِ عِبَادَكَ, ؤبَهَائِمَكَ, ؤانْشُرْ رَحْمَتَكَ, ؤأَحْيِ بَلَدَكَ الْمَيِّتَ»
واتە: (خودایە بەندەكان و گیان لە بەرەكانت تێر ئاو بكە و ڕەحم و بەزەیی خۆت بڵاو بكەرەوە و زەویە مردوەكەی خۆشت زیندوو بكەرەوە) .
ستافی وەڵامەكان
سود وەگیراوە لە كتێبی (الفقه الميسر في ضوو الكتاب والسنة ، حصن المسلم)
================
(1) رواه البخاري برقم (1011)، ومسلم برقم (894).
(2) رواه النسائي برقم (1521)، والترمذي برقم (558)، وهو حسن، انظر إرواو الغليل (13/33).
(3) أخرجه البخاري برقم (933)، ومسلم برقم (897).
(4) رواه الترمذي برقم (458)، وابن ماجه برقم (1266)، وهو حسن، انظر: إرواو الغليل (2/133).
(5) متفق عليه: رواه البخاري برقم (1011)، ومسلم برقم (864)