x

X
11/01/2025
شاندی ئیمراڵی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات

شاندی ئیمراڵی ئەمڕۆ و سبەی، لە گرتووخانە بە جیا لەگەڵ هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە کۆدەبێتەوە.

شاندی ئیمراڵی لەسەر راسپاردەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەى لەگەڵ پارتە سیاسییەکان ئەنجامدا و هەر لەسەر داواى ئۆجەلان، شاندەکە سەردانی سیاسییە دەستبەسەرەکان لە نێویاندا دەمیرتاش، یوکسەکداغ و لەیلا گوڤەن دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 11ـی 1ی 2025، شاندی ئیمراڵی سەردانی گرتووخانەی ئەدیرنە دەکات و لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش کۆدەبێتەوە، سبەی یەکشەممەش 12ـی کانوونی دووەم، لە گرتووخانەی کاندرا لە پارێزگای کۆجائەلی لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ کۆدەبێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، شاندەکەى پارتى دەم لە 28ـی 12ـی ساڵی رابردوو، بە ئەندامێتیی پەروین بوڵدان و سڕی سورەییا ئۆندەر سەردانى ئیمراڵییان کرد و کۆبوونەوەیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانییکراوی پەکەکە کرد.