x

X
11/01/2025
زیانی ئاگرەکەی ئەمریکا ئاشكراكرا

ڕۆژنامەیەكی توركی ئاشكرای كردوە كە زیانی ئاگرەکەی ئەمریکا 150 ملیار دۆلارە.

ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی بڵاویكردوەتەوە، چەند رۆژێکە بەهۆی کەوتنەوەى ئاگرێک لە لۆس ئەنجڵس تائێستا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدانی دیکە بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە لە نەخۆشخانەکان خەوێنراون.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بەگوێرەى زانیارییە فەرمییەکان دوو کەس بە تۆمەتی کەوتنەوەى ئاگرەکە دەستگیرکراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە نزیکەى 10 هەزار خانوو و شوێنی کار بە تەواوی سوتاون.

هەروەها باسی لەوەشكردوە، زیانی ئاگرەکە بە 150 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.