x

X
11/01/2025
ئەردۆغان سەردانی سوریا دەکات

سەرۆکی یەکێتیی شارەوانییەکانی تورکیا ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی سەردانە چاوەڕوانکراوی ئەردۆغان بۆ دیمەشق چوونی شاندی شارەوانییەکان بۆ ئەو وڵاتە دواخراوە

ئەمڕۆ شەممە 11ی 1ی 2025،ئەکرەم ئیما ئۆغڵۆ سەرۆکی یەکێتیی شارەوانییەکانی تورکیا کە هاوکات سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵە بە رۆژنامەنووسانی وت، وابڕیار بوو رۆژی یەکشەممە شاندێکی شارەوانییەکانی تورکیا بچنە دیمەشق، بەڵام لەلایەن پارێزگاری دیمەشقەوە ئاگادار کراوەتەوە، سەردانەکەی دوابخات بۆ دوای چونی ئەردۆغان بۆ سوریا.

هەر چەندە وادەی سەردانەکەی ئەردۆغان دیار نییە، بەڵام بەم قسەی ئیمامئۆغڵو، ئەردۆغان لەم چەند رۆژەدا دەچێتە سوریا.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 23 کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو هاکان فیدان سەردانی سوریای کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووە.