دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، بڕیارە له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونی له كۆشكی سپی زیاتر له 100 فه‌رمان دەربکات.
لەمبارەیەوە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردوە، دۆناڵد تره‌مپ له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا له كاپیتوڵ هیڵ رایگەیاند، لە 20ی ئەم مانگە دەستبەکار دەبێت لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربونی لە 100 فەرمانی ئامادەکردوە بۆ جێێبەجێکردن.
لای خۆیەوە ستیڤن میلەر، راوێژکاری باڵای ترەمپ، رێوشوێنەکانی ئاسایشی سنوری مەکسیک و جێبەجێکردنی کۆچبەری بۆ سیناتۆرەکانی کۆمارییەکان خستەروو کە بڕیارە بەم نزیکانە دەست پێ‌بکات.
ناوبراو باسی لەوەشکردوە: بڕیارەکانی ترەمپ گشتگیر دەبن، بە پێی ئەو بەڵێنانەی لە کاتی بانگەشەدا داویەتی کە سنورەکان توندوتۆڵ دەکرێنەوە پەرە بە وزە دەدرێت و هێزی کار باشتردەکرێت، هاوکات، سیاسه‌تی جێنده‌ری له قوتابخانه‌كان، به‌كارهێنانی ڤاكسین بەشێکن لەو بەڵێنانە.