پێده‌چێت ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌پۆڵێكى بارانبارین ناوچه‌كانى باشوور و رۆژئاواى وڵات بگرێته‌وه و به‌ره و ناوچه‌كانى ناوه‌راست و باكور و رۆژهه‌ڵات بچێت وپله‌كانى گه‌رماش داده‌به‌زن.
ده‌سته‌ى گشتى بۆ كه‌شوهه‌واى عیراق رایگه‌یاندوه: له‌ئه‌نبار و نه‌جه‌ف بارانبارینێكى سوك ده‌بارێت، و هه‌ریه‌كه له‌شاره‌كانى بابل و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و دیوانیه و سه‌ماوه وبه‌غداى پایته‌ختیش ده‌گرێته‌وه.
تا دره‌نگانى شه‌و ته‌واوى شه‌پوله‌كه عێراق ده‌گرێته‌وه به شاره‌كانى سه‌ڵاحه‌دین و واست ودیالا و موسڵ وسلێمانی و كه‌ركوك.
به‌هۆى ئه‌م شه‌پوڵه بارانبارینه كه عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى ده‌گرێته‌وه، پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زن و كه‌شوهه‌واى زستانى دروست ده‌بێت.