سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایده‌كات: بریاره ئه‌مرۆ ئه‌سعه‌د شه‌یبانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا سه‌ردانى به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ پێگه‌ى جیبال رایگه‌یاندوه: بریاره ئه‌مرۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى نوێى سوریا سه‌ردانى عێراق بكات و له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆببێته‌وه وهه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانیش كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كه، سه‌ردانه‌كه‌ى شه‌یبانى له‌پێناو به‌رده‌وامیدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان دیمه‌شق وبه‌غدا ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى جیاواز، به‌تایبه‌تیش پرسى سنوره‌كان و كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كان وده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانیه‌كانى نێوانیان وگه‌ڕانه‌وه‌ى چالاكییه‌كانى ئابوورى وبازرگانى نێوان عێراق وسوریا.
هه‌روه‌ها شه‌یبانى وحكومه‌تى عێراق گفتوگۆى دۆسیه‌ى بونى چه‌كدارانى داعش ده‌كه‌ن كه له‌نێو خاكى سوریا دا له‌چه‌ندین گرتووخانه‌دا زیندانیكراون و كه‌یه‌كێكه له كاره پێشینه‌كانى حكومه‌تى عێراقى.
دواى سه‌ردانیكردنى حه‌مید شه‌تڕى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى عێراق بۆ دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا وكۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع فه‌رمانده‌ى گشتى ئیداره‌ى سوریا، له‌ئێستا دا به‌غدا و دیمه‌شق زیاتر له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌ته‌وه.