تەرمی گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لە نزیک چێشتخانەی کانی شەیتان لە سەر رێگەی جەمچەمال دۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 11_ی كانونی دووەم_ی 2024 سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە میدیاكانی راگەیاندوە، "تەرمەکە لە رێگەی سلێمانی - چەمچەماڵ دۆزراوەتەوە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بێت هۆکاری رووداوکە بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە بووە".
باسی لەوەش كردوە،گەنجەکە لە درەنگانی شەوی رابردووە دیارنەبووە کەسوکارەکەی پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە و دواتر ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ناسراوەتەوە لەلایەن کەسوکارییەوە".
ئەوەشی خستەڕوو،تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەبارەی رووداوەکەوە".