بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ڕایدەگەیەنێت،سبەینێ یەکشەممە، لە شاری هەولێر دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی دەیەمی بەشەخۆراکی مانگانەی ساڵی ڕابردوو دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە كردوە: بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئــــاگــاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە دیاری کراوە، لـــە ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکـــی هـــەولێر بکـــەن بـــۆ وەرگرتنەوەی لیستــی بریکـــاری خـــۆراک و پێشکەشکـــردنــــی پـــارەی لیستــی بریکاری.
باسی لەوەش كردوە ، کە بنکەکانی_ناوشار: 201 + 202+ 203+ 204+ 205، بەشەخۆراکی وەجبەی دەیەم پێکهاتووە لــــــە زەیت، شەکر، برنج، نیسک، لەتکە نۆک، نۆک و دۆشاوی تەماتە.
ئاماژەی بەوەش كردوە، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، تەنها لە ڕێگای ڤیزە کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی) دەبێت، هەر بریکارێک پێشەکی پارە پێشکەش نەکات بەشە خۆراکی بۆ ناچێت.
ڕاشی گەیاندوە،: بریکار دەبێت سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراک (تموین) بکات و پسوولەی (وصل) ی پێنج هەزاری ( 5000) ببڕێت پاشان پارەی لیستی بریکاری بدات.
ئەوەشی خراوەتەڕوو، لەکاتی سەردانکردنی بریکار پێویستە (دوو وێنەی مامەڵەی نوێ+ کارتی نیشتیمانی+ ناسنامەی بریکار) لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ دروستکردنی ناسنامەی لیزەری.