ئه‌نجومه‌نی زێڕی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، بانكه ناوه‌ندییه‌كانی پێنج وڵاتی عه‌ره‌بی له كۆی 100 وڵات خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌گی زێڕن، له‌نێویشیاندا عێراق هه‌یه كه خاوه‌نی به زیاتر له 152 ته‌ن له پله‌ی چواره‌مدایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11_ی كانونی دووەم_ی 2024 به‌گوێره‌ی دوایین خشته‌ی ئه‌نجومه‌نی زێڕی جیهانی كه له ساڵی 2025دا بڵاویكردۆته‌وه، "بانكه ناوه‌ندییه‌كانی پێنج وڵاتی عه‌ره‌بی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی زێڕن كه ده‌گاته هه‌زار و 82 ته‌ن".
ئاماژەی بەوەش داوە"سعودیه له پێشه‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه كه زۆرترین یه‌ده‌گی زێڕی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی خاوه‌نی 323.1 ته‌نه، دواتر لوبنان به 286.8 ته‌ن، دواتر جه‌زائیر به 173.6 تۆن پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه، عێراقیش به 152.7 ته‌ن له پله‌ی چواره‌مدایه، له به‌رامبه‌ردا لیبیا به 146.7 ته‌ن پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێنا".
باس لەوەش كراوە، "ئه‌مریكا له پێشه‌نگی جیهاندایه به زۆرترین خاوه‌ندارێتی زێڕ، به‌و پێیه‌ی خاوه‌نی 8,133.5 ته‌ن، دواتر ئه‌ڵمانیا دێت به 3,351.5 ته‌ن، دواتر ئیتاڵیا به 2,451 ته‌ن، له‌كاتێكدا هایتی به 1.8 تۆن له خواره‌وه‌ی لیسته‌كه‌دایه".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "كۆی یه‌ده‌گی زێڕ له جیهاندا ده‌كاته 36 هه‌زار و 165 ته‌ن، كه 10 هه‌زار و 770 ته‌ن له‌و زێڕه له وڵاتانی ئه‌وروپادان".