وتەبێژی سەرۆکی حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆبونەوە نائاساییەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ شەممە 11_ی كانونی دووەم_ی 2024 پێشەوا هەورامانی رایگەیاند: نابێت وەکو پارێزگایەک مامەڵەمان لەگەڵدا بکرێت و لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانمان دەگەینە بڕیارێک کە خزمەت بە عێراق ناکات.
ئاماژەی بەوەش كرد،وەزیرە کوردەکانی بەغدا ئەنجامی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران دەگەیەننە حکومەتی عێراق و چاوەڕوانی وەڵام دەکەین.
ئەوەی خستۆتەڕوو،تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان هەمو نەرمییەکی نواندوە تەنها بۆ ئەوەی سەقامگیری عێراق تێکنەچێت، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیە پێشێلکردنی مافەکانی هەرێم بەردەوام بێت، ئەوا بڕیاری کشانەوە بێت لە پڕۆسەی سیاسی عێراق یان هەر بڕیارێکی تر کە پێویست بکات دەدرێت، ئەوەش دەمێنێتەوە بۆ بڕیاری لایەنە سیاسییەکان.