x

X
11/01/2025
بەغدا لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیار دەدات

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەکیان بۆ بەدواداچون لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێم بۆ ساڵانی 2024 و 2025 پێکهێناوە، لەبارەی موچەی مانگی 12شەوە دەڵێت، "پارەی دیکە نانێرین".

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچون لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێم بۆ ساڵانی 2024 و 2025 پێکهێناوە.

ناوبراو  بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق باسی لەوەشکرد، تەیف سامی دڵنیایی داوە کە مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بۆ ساڵی 2025 زامنکراوە.

بە گوێرەیزانیارییەکان، لە کۆبونەوەکەدا تەیف سامی وتویەتی، موچەی مانگی 12یان بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەکردوە و جگە لەو 441 ملیار دینارە، پارەی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرن و کار بە ئینفاقی فیعلی (خەرجی راستەقینە) دەکەن بۆ ناردنی موچە.