x

X
11/01/2025
ڕێگای سلێمانی- دەربەندیخان بەهۆی ڕژانی سووتەمەنیەوە داخرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت،بەهۆی ڕژانی سووتەمەنییەوە ڕێگای سلێمانی- دەربەندیخان داخرا.

ئەمڕۆ شەممە 11_ی كانونی دووەم_ی 2024 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویكردەوە، بەهۆی ڕژانی سووتەمەنییەوە، لەئێستا رێگای سەرەكی (دەربەندیخان – سلێمانی) لە نزیك گوندی رێژنە داخراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، مەفرەزەكانی هاتووچۆ هەوڵی چارەسەركردنی ڕێگاكە دەدەن و تا كردنەوەی ڕێگاكە، شۆفێران دەتوانن رێگاكانی تر بەكاربهێنن.