x

X
11/01/2025
حەماس گورزێكی سەخت لە سوپای ئیسرائیل دەوەشێنێت

 

 

ئەمڕۆ جەنگاوەرانی كەرتی غەززە لەتونێلەكانەوە دزەیان كردۆتە سەر هێزێكی سوپای داگیركەری ئیسرائیلی و لەئەنجامیشدا ژمارەیەك سەربازیان كوشتووە.

رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ لەناوچەی بەیت حانوونی باكووری كەرتی غەززە جەنگاوەرانی قەسام بۆمبێكی بەهێزیان بەهێزێكی سوپای ئیسرائیلیدا تەقاندۆتەوەو بەهۆیەوە چوار سەرباز كوژراون و ئەفسەرێك و سەربازێكیش بە سەختی برینداربوونە.

رۆژنامەكە نوسیویەتی، چەكدارەكانی سەربە حەماس لە یەكێك لە تونێلەكانەوە توانیویانە بگەنە هێزەكانی سوپای ئیسرائیلی و پرۆسەكە بە سەركەوتوویی ئەنجام بدەن و بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و دواتریش سوپا نەیتوانیوە تونێلەكە ئاشكرا بكات.

لەسەرێكی ترەوە سەرچاوەی تری هەواڵ زانیارییان بڵاوكردۆتەوە، كە باس لەوەدەكەن، لەئەنجامی شەڕو پێكدادانەكانی ئەمڕۆی كەرتی غەززە، لایەنی كەم (7) سەرباز كوژراون و (30) ی تریش برینداربوونە.