x

X
19/01/2025 - 10:19
سلێمانی.. گرانی كارەبا و ساخنەبوونەوەی بەرهەم، بۆتەهۆی داخستنی 800 كارگە

بەهۆی سیاسیەتی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان، پشت بە شمەك و كاڵای هاوردەكراو دەبەسترێت و نەتوانراوە وەك پێویست كار بۆ بەدەستهێنانی بەرهەمی ناوخۆی بكرێت و لە سلێمانیش گرانی كارەبا و ساخنەبوونەوەی بەرهەم، بۆتەهۆی داخستنی 800 كارگە.

ئاریان عارف، خاوەنی كارگەكەیەك لە سلێمانی بە میدیای نزیك لەپارتی ڕاگەیاند: لە واژۆیەكەوە تاوەكو دانانی كارگە ئیشمان بۆ قورس دەكەن، كارگەیەك دابنێیت دوو ساڵی دەوێت. كارەبا ئەوەندە گرانە هەر بۆمانی دەرناهێنێت، ناچاربووم كارگەكەم چۆڵ بكەم و دایبخەم. ناچارم بڕۆم بۆ وڵاتێكی دیكە یان جنووب.

یەكێك لە كارگەكانی ناوچەی پیشەسازی عەربەت، لەچوارەم ساڵی دەستبەكاربوونیدا شەش مانگە بەهۆی ساخ نەبوونەوەی بەرهەمەكانی لە نێوخۆی هەرێمی كوردستان، كاری دوو كارگەی یەك وەبەرهێنەری دووچاری داخستن كردووەتەوە كە سەرمایەكەی 10 ملیۆن دۆلارە و 60 كەسیشی بێ كار كردووە.

برایان ئاوان، بەڕێوەبەری كارگێڕی كۆمپانیاكەیە و باس لەوە دەكات، "داخستنی كارگەكەمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ناهێڵن بەرهەمەكانمان لە شاری هەولێر و دهۆك ساخ بكەینەوە. لە كاتێكدا ئێمە مۆڵەتی فەرمیمان هەیە و هیچ كێشەیەكی یاساییمان نییە و نازانین بۆ بێ هۆكار وامان لێدەكەن."


ئارام بابان، ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، "دەتوانم بڵێم ساڵی 2024، ساڵی نەگبەتی بوو بۆ كارگەكان، چونكە مەوادی خام ،لە ئێرانەوە دەهات و ئێرانیش لە بانكی ناوەندیی ناتوانێت پارە حەواڵە بكات. هەروەها رۆتیناتی نەبوونی دەسەڵات لە سلێمانی كە بۆ هەولێر دەگەڕێتەوە مامەڵەكانی دوا خستووە."

بەپێی ئامارەكانی ژووری بازرگانیی سلێمانی، لە حەوت ساڵدا، لە هەزار و 53 كارگەی پارێزگاكە 800ـیان دووچاری داخستن بوونەتەوە و نزیكەی 100 هەزار كەسیش بێ كار بوون.

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە