بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، ئاگربەستی جەنگی عەززە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو لە ئێستاشدا گەڕانەوەی دانیشتووانی كەرتی غەززە، بۆ ناوچەكانیان دەستیپێكردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانیەكان، لە ئێستادا دانیشتوانی كەرتی دەستیان بە گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان كردوەو هاوڵاتیانی غەززە دڵخۆشن بە گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان كە لە ئێستادا وێران كراوەو ناچارن خێمە هەڵبدەن تاوەكو لە داهاتوودا كار بۆ بنیات نانەوەی شارەكە بكەن.
جێگەی باسە، بڕیاربوو ئەمڕۆ یەك شەممە كاتژمێر 8:30 ئاگربەستی جەنگی عەززە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام ئیسرائیل جێبەجێكردنی ئاگربەستی دواخست و مەرجی نوێ خستەڕوو، لەو بارەیەوە، نەتەنیاهۆ ڕایگەیاند: ئاگربەستی غەززە دەستپێناكەین تا بزوتنەوەی حەماس لیستی ناوی دیلەكانمان رادەست نەكات.
هەر لەو بارەیەوە، بزووتنەوەی حەماسیش پابەندبوونی خۆی بە ڕێككەوتننامەی ئاگربەست دووپات كردەوە و جەختی لەوە كردەوە كە ڕادەستنەكردنی لیستی ناوی دیلە ئازادكراوەكانی دەستی، بە هۆی "كێشەی تەكنیكی"یەوە بووە.