ئەمڕۆ خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوە و داوای دامەزراندن و هەژمارکردنی ساڵەکانی خزمەتیان دەکەن.
رێبین عەبدوڵا، نوێنەری خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، ژمارەمارەیەک خۆبەخشین، ماوەی 10 ساڵە لە سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکە کاردەکەین، بەڵام داواکارییەکانمان پشتگوێ خراون.
لەبارەی داواکارییەکانیانەوە وتی، “داوای دامەزراندن و هەژمارکردنی ساڵەکانی خزمەت دەکەین، کە چەند جارێک لەلایەن بەرپرسانەوە ئەو بەڵێنەمان پێدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە”.
خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا وەکو خۆیان ئاماژەی پێدەکەن ژمارەیان نزیکەی 230 کەسە.