x

X
19/01/2025 - 10:37
لیژنەیەک بۆ لێکۆڵێنەوە لە خەرجکردنى مووچەى هەرێمى کوردستان پێکهێنراوە

لیژنەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لێکۆڵێنەوە لە چۆنیەتی خەرجکردنی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە و بڕیارە پرسی مووچەی مانگی 12 یەکلایی بکاتەوە.

لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەریەکە لە نەرمین مەعروف و ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەکەن، لەو بارەیەوە نەرمین مەعروف بە میدیای یەكێتی راگەیاندووە:، لیژنەکە زۆر نییە پێکهاتووە و لە داهاتوودا زانیاریی لەسەر ئەو پرسە دەخەنەڕوو کە جۆرێک لێکتێنەگەیشتن لەنێوان وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان هەبووە".

لای خۆیەوە غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندوە" داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق زۆر روونن، مووچەی مانگی 12ـی ساڵی 2024 لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دابەشی ناکات".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: لە سەرەتای ساڵی 2024 حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر "خەمساردانە" مامەڵەی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە و ئەو داواکارییانەی بەغداد بەتایبەت وەزارەتی دارایی عێراق هەیبوون بەشێکی زۆریانی جێبەجێنەکردووە، یەکێک لەوانە رادەستکردنی داهاتی نانەوتیی و پاککردنەوەی لیستی مووچە بووە".

 

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە