ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی ڕایدەگەیەنێت: 82 خێزانمان لە (2024) دا خستۆتە سەر كارو پیشەی خۆی و پشتیوان بەخودا، پاشان بەهیمەت و جوانمێری خێرخوازان لە ساڵی (2025) دا ئەم پرۆژانە بەردەوام دەبن.
ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەردەوامە لەبڵاوكردنەوەی ئامارەكانی ساڵی (2024)، لە پڕۆژەی بوژانەوەدا (82) خێزانمان خستۆتە سەر كارو پیشەی خۆی، وەك (كڕینی ماتۆڕی سێ تەگەر، عەجانەی نان كردن ، مەكینەی درومان ، كڕینی مانگای شیردەر، كڕینی پێداوستیەكانی دوكانی مریشك فرۆشی).
ڕێكخراوەكە ئەوەی خستەڕوو: پڕۆژەی بوژانەوە پڕۆژەیەكی رێكخراوی رابیتەی مرۆییە، تایبەتە بە خستە سەر كاری ئەو خێزان و كەسانەی كە پێویستیان بە خستە سەركارو دەستگیرۆییانە بۆئەوەی بتوانن بەدەست و پەنجەی خۆیان بژێوی ژیانیان دابین بكەن.
ڕاشیگەیاند: ڕێكخراوی ڕابیتەی دوای سوپاس و ستایشی خودای گەورەو سوپاسی خێرخوازانی دڵئاواو بەخشندە دەكات، كە هەمیشە هاوكاری سەرەكی پڕۆژە جۆربەجۆرەكانی ڕێكخراوەكەی خۆیانن و پشتیوان بەخودا، پاشان بەهیمەت و جوانمێری خێرخوازان لە ساڵی (2025) دا ئەم پرۆژانە بەردەوام دەبن، ئێستا چەندین پڕۆژەی جۆراو جۆر لەبواری جێبەجێكردندایە.