x

X
19/01/2025 - 10:50
پێوەرەکانی مووچەی خانەنشینان لە عێراق بۆ ساڵی 2025 راگەیەنرا

 

وەزارەتی دارایی عێراق وردەکارییەکانی پێوەرەکانی مووچەی خانەنشینان لە عێراق بۆ ساڵی 2025 ڕاگەیاند، هەر ئەم یاسایەش لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.

حکوومەتی عێراق هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی مووچەی خانەنشینانی ڕاگەیاند بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانی خانەنشینان، لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئابووری ئێستای هەموارکردنەکە بریتی بوو لە زیادکردنی بڕی 100 هەزار دینار بۆ ئەو هاووڵاتییە خانەنشینانەی کە مووچەکانیان لە یەک ملیۆن دینار کەمترە هەروەها تەمەنی خانەنشینی هەموارکرایەوە.

خانەنشینیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانیش ئاشكرای دەكات، كۆتایی بە مامەڵەی خانەنشینی بە 45 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەت هاتووە و دەشڵێت: "ئێستا بۆ خانەنشینی دەبێت 50 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەت، یان 45 ساڵ تەمەن و 25 ساڵ خزمەت هەبێت."

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێمی كوردستان روونیكردۆتەوە ، "یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت و بڕیاری بۆ دەرچووە، ئەوەی تەمەنی 60 ساڵ بێت ئەوا خانەنشین دەكرێت، تەنیا هەندێك حاڵەتی كەم نەبێت، كە رێگەیان پێ دراوە زیاتر خزمەت بكەن."

ئاشكراشی كرد: "بۆ خانەنشینیی ئارەزوومەندانە، 15ساڵ خزمەت و 45 ساڵ تەمەن كاری پێ ناكرێت، بەڵكو دەبێت فەرمانبەر تەمەنی 50 ساڵ بێت و خزمەتی لە 15ساڵ كەمتر نەبێت، یان دەبێت 45 ساڵ تەمەن و 25 ساڵ خزمەتی هەبێت."

روونیشی كردەوە، ئەگەر فەرمانبەرێك 15 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنی هەبێت، ئەوە بە زۆرەملێ خانەنشین دەكرێت.

سەدان دۆسیەی داواكاریی خانەنشینیی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی لە پۆلیس و ناوخۆ هەیە ، كە ئەوانە 45 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەتیان هەیە، داوایان كردووە خانەنشین بكرێن، بەڵام ئەو دۆسییانە رەتكرانەوە و گەڕێندرانەوە بۆ فەرمانگەكانی خۆیان و خانەنشینی نایانگرێتەوە.

هەیە 45 ساڵ تەمەن و 24 ساڵ و 8 مانگ خزمەتی هەیە، مامەڵەكەی بۆ ناكرێت، دەبێت 25 ساڵ تەواو بكات، ئەوە یاسای خانەنشینی عێراقە و دەبێت جێبەجێی بكرێت ، هەركەسێكیش لەدوای مانگی 7ی2024، بەدەر لە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق خانەنشین كرابێت، ئەوە مامەڵەكانی هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەبێت پاداشتی خانەشینیش بگەڕێنێتەوە و پێویستە بگەرێتەوە سەر كاری خۆی، تاوەكوو خزمەت و تەمەنی دەگاتە خانەنشینی.

وەزارەتی دارایی عێراق کۆمەڵێک مەرجی داناوە کە دەبێت کەسێک جێبەجێی بکات بۆ ئەوەی سوودمەند بێت لە مووچەی خانەنشینی بەپێی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی کە بەم شێوەیەن:

تەمەنی خانەنشینی یاسایی ٦٠ ساڵە و هەندێک پیشە ڕێگەیان پێدراوە تا ٦٣ ساڵ بەردەوام بن.

دەبێت کەسەکە لانیکەم ١٥ ساڵ خزمەت بکات، و تەمەنی ٤٥ ساڵ بێت.

کەمترین مووچەی خانەنشینی مانگانە 500 هەزار دیناری عێراقییە، بە دەرماڵەوە.

خانەنشینی پێشوەختە بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە تەمەنیان گەیشتووەتە ٥٠ ساڵ لەگەڵ ٢٥ ساڵ خزمەتکردن، یان بۆ ژنانی خێزاندار یان بێوەژن بە مەرجی تایبەت.

 

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە