x

X
19/01/2025 - 11:07
كەشناسی: شەپۆلێكی باران و بەفر بارین، لەگەڵ بارستە هەوایەكی سارد، هەرێم دەگرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: شەپۆلێكی باران بارین و بەفر بارین لەگەڵ بارستە هەوایەكی سارد هەرێم دەگرێتەوە.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ یەك شەممە ، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەئێوارەو شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور ، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ وەك لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو: سبەی دووشەممە 20- 01 - 2025 لەئەنجامی هاتنی كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین و بەفر بارین لەگەڵ بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری, ناوچەكەمان دەكەویتە ژێر كەشێكی نا سەقامگیر , سەرەتا لەكاتەكانی بەرە بەیانی زوو ئاسمانی هەرێم هەور و سارد دەبێت , ناوچە سنوورییەكان بەدرێژای كاتەكان لەكاتی دابارین بەفریش دەبارێت , لەگەڵ زیادبوونی كاریگەری ئەم شەپۆلە باران بارین لە سەرجەم ناوچەكەمان دەبارێت .

ڕاشیگەیاند: هەروەها لەو ناوچە شاخاوییانەی بەرزییان لە 1400م زیاترە ئەگەری بەفر بارین هەیە , لەسەنتەری پارێزگای دهۆك ئەگەری بەفر بارین هەیە , كاریگەری ئەم شەپۆلە تا شەوی دووشەممە بەردەوام دەبێت، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە(8 - 5) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە