دواى چوار ساڵ له‌دووركه‌وتنه‌وه‌ى له‌كۆشكى سپى، بریاره سبه‌ى رێككه‌وتى 20ى ئه‌م مانگه له‌مه‌راسیمێكى فه‌رمیدا دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێرداوى ئه‌مریكا وه‌ك 47مین سه‌رۆكى وڵات ده‌ست به‌كارببێته‌وه.
بریاره سبه‌ى رۆژى دووشه‌ممه دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا له‌واشنتۆنى پایته‌ختى ئه‌مریكا وه‌ك سه‌رۆكى نوێى وڵات ده‌ست به‌كار ببێت و ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى له‌مه‌راسیمه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئیمزایان له‌سه‌ر بكات.
واشنتۆن ئامادكارى ده‌كات بۆ ئاهه‌نگه‌كانى ده‌ست به‌كاربوونى تره‌مپ و زیاتر له 170 ملیۆن دۆلاریان كۆكردۆته‌وه، وبریاره كۆمه‌ڵێك مه‌راسیم به‌و بۆنه‌یه ئه‌نجامبدرێن به‌ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى به‌رچاو وسه‌رۆكانى پێشووى وڵات وسیاسى و نوێنه‌رى وڵاتان وبزنسمانه‌كان به‌رێوه‌بچێت.
پێشتریش دونالد تره‌مپ له‌ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا رایگه‌یاندبوو: له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونم وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مریكا زۆرترین به‌رنامه‌ى دیپۆرتكردنه‌وه‌ى كۆچبه‌ران له‌مێژووى ئه‌مریكا دا جێبه‌جێ ده‌كه‌م كه‌نزیكه‌ى 11 ملیۆن كۆچبه‌ر له‌ئه‌مریكا دا هه‌ن كه به‌كۆچبه‌رى ناشه‌رعی ناوده‌برێن.
هه‌روه‌ها به‌هۆى خراپى دۆخى كه‌شوهه‌واوه، بۆ یه‌كه‌مجاریشه له‌دواى 40 ساڵ، مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى وڵات له‌نێو بیناى كاپیتۆل به‌رێوه‌بچێت.