بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 281 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی لە بازاڕدا ناجێگیرە.
ئەمڕۆ یەک شەممە 19ی 1ی 2025، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: 281 ملیۆن و 623هەزار و 107 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 269 ملیۆن و 823 هەزار و 107 دۆلاری حەواڵە و تەنها 11ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە 150 هەزار و 700دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.