دارایی عێراق رایگهیاند: ئهمڕۆ یهكشهممه دابینکردنی دارایی بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی 2025ی موچەخۆرانی سەر بە حكومەتی فیدڕاڵی و هێزە ئەمنییەكان دەستیپێکردوە.
وەزارەتی دارایی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ڕێکارەکانی دابینکردنی پارهی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی یەکی 2025.
ئاماژەی بەوەشکردوە، داوای لە یەکەکانی سهر به وەزارەتەکان و قەوارەکانی سەر بە وەزارەتێک کردووە، نوێنەرە ڕێگەپێدراوەکانیان بنێرن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی دارایی موچەی فەرمانبەران و لقەکانیان، بە ڕەچاوکردنی پابەندبون بە خشتەی دارایی مانگانەی کە لەلایەن ئەوانەوە پەسەندکراوە.