وەزیری بەرگریی سوریا جەختی لەسەر بەکارهێنانی هێز لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدەوە کردەوە ئەگەر "ناچار" بن.
بە پێی میدیاکانی جیهان، مەرهەف ئەبوقەسرە، وەزیری بەرگریی سوریا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە: "دەسەڵاتی کاتیی سوریا دەرگای کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی".
هاوكات سەبارەت بە بەکارهێنانی هێز ئەبوقەسرە ئەو بژاردەیەی رەت نەکردەوە لە حاڵەتێکدا ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن و رایگەیاند، "ئەگەر ناچار بین هێز بەکاربهێنین، ئەوە ئێمە ئامادەین".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "دەسەڵاتی نوێی سووریا بەڵێنی داوە گرووپی چەکدار نەهێڵێت و سوپایەکی یەکگرتوویان لێ پێکبهێنێت، ئێمە دانوستاندنمان لەگەڵ هێزە کوردییەکان کە دەسەڵاتیان بەسەر ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریادا هەیە، کردووە بەڵام ئامادەشین "هێز" بەکاربهێنن ئەگەر پێویست بکات".