x

X
22/01/2025 - 18:29
وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی کونسلخانەی ڕوسیاو کونسلخانەی قەتەر دەکات

ئەمڕۆچوار شەممە22-1 وەفدێکی یەکگرتوی ئیسلامیی كوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز د.محمد هاودیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وبەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکگرتوو ، بەیاوەری عبدالعزیز هەرکی ئەندامی مەکتەب، سەردانی کونسلخانەی ڕوسیایان کرد ولەلایەن بەڕێز مەکسی ڕوبین کونسلی گشتی ڕوسیا پێشوازیان لێکرا.

لەتەوەرێکدا وەفدی یەکگرتو باسی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتوو وگۆڕانکاریەکانی دوای کۆنگرەی کردو لەتەوەرێکی تردا دیدبۆچون وهەڵوێستی یەکگرتووی دەبارەی پێشهاتەسیاسیەکان خستە ڕوو.

لای خۆیەوە بەڕێز مەکسیم پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەیان لەیەکگرتوو وسەرکردەوئەندامانی کردو زۆرسوپاسی وەفدی یەکگرتوی کرد بۆ ئەم سەردانەوهیوای سەرکەوتنی خواست بۆیەکگرتو لە کاری سیاسیدا.

لە کۆتاییدا هەردوولا خوازیاری ئەوەبون ئەم پەیوەندیە دیبلۆماسیانە بەردەوام بن لەئایندەدا، لەپێناوخزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

هەمان وەفد سەردانی کونسڵخانەی قەتەریان کردو لەلایەن بەڕێز مشعل بن عبدالله الهاجری بەڕێوەبەری کاروباری کونسلخانەی قەتەر پێشوازیان لێکراو.

وەفدی یەکگرتو لەتەوەرێکدا باسی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتوو وگۆڕانکاریەکانی دوای کۆنگرەیان کرد،لەتەوەرێکی تردا دیدبۆچون وهەڵوێستی یەکگرتوی دەبارەی پێشهاتەکان خستە ڕوو.

لای خۆیەوە بەڕێز بەڕێز مەشعەل پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەیان لەیەکگرتوو وسەرکردەو ئەندامانی کردو زۆرسوپاسی وەفدی یەکگرتوی کرد بۆ ئەم سەردانەوهیوای سەرکەوتنی خواست بۆیەکگرتو لە کاری سیاسیدا.

لە کۆتاییدا هەردوولا خوازیاری ئەوەبون ئەم پەیوەندیە دیبلۆماسیانە بەردەوام بن لەئایندەدا، لەپێناوخزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە