ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه مه‌ترسی دابه‌شبوون له سوریا هێشتا بوونی هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس باسی له‌وه كرد كه دابه‌شكردنی سوریا هێشتا مومكینه، به‌تایبه‌تی به بوونی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه ناوچه‌كانی به‌شی باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه، هه‌روه‌ها ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی توركیا و ده‌ستدرێژیه‌كانی ئیسرائیل.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتیشی: "هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی توندڕه‌وی له وڵاته‌كه‌دا هه‌یه ، سه‌باره‌ت به ئێرانیش پێی وابوو تاران ده‌بێ هه‌نگاو به‌ره‌و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌مریكا بنێت به روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئامانجی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی نییه، وتیشی: "گرنگترین پرس ئێران و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئه‌مریكایه".
ناوبراو هیوای خۆی ده‌ربڕی كه ئێرانییه‌كان د‌رك به‌وه بكه‌ن كه گرنگه نیازی خۆیان بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی چه‌كی ئه‌تۆمی روون بكه‌نه‌وه، له هه‌مان كاتدا به شێوه‌یه‌كی بنیاتنه‌رانه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا دروست بكه‌ن.