سێ فڕۆکەخانەی نوێ لە شارەکانی ناسڕییە، موسڵ و کەربەلا دەکرێنەوە.
باقر ساعدی ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سێ فڕۆکەخانەی نوێ لە شارەکانی ناسڕییە، موسڵ، کەربەلا دەکرێنەوە.
وتیشی، پێشبینی دەکەین لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ یان لە ساڵی 2026دا کارەکانییان تەواوببێت و بەڕووی گەشتیاران و سەردانیکەراندا بکرێنەوە، چونکە کارکردن لە سێ فڕۆکەخانەکەدا بەشێوەیەکی گونجاو بەڕێوەدەچێت و خێرایی جێبەجێکردنیان گەیشتووەتە %60.
ئاماژەی بەوەشدا، دروستکردنی سێ فڕۆکەخانەکە دەبێتە هۆی گەشەکردنی ئاستیی گەشتیاریی عێراق و جەنجاڵی فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق بەرێژەیەکی گونجاو کەمدەکاتەوە.