شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، وشكەسەرما كۆتایی دێت شەپۆلێكی لاوازی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە.
وتیشی، “پێشبینیدەكرێت لە سبەی دوای نیوەڕۆ و درەنگانی شەو شەپۆلێكی لاوازی كورتخایەن روو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بكات و بەو هۆیەوە ئاسمانی ناوچەكان سبەی و هەینی بە زۆری هەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارینی بارانی كورتخایەن لە ناوچە جیاجیا كان و بارینی بەفرێكی كەم لە بەشێكی چیا بەرز و سنوورییەكان.
باسی لەوەش كرد، “ئەو وشكە سەرمایە لە سبەی پێنجشەمەوە دەكشێت و رۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما بەڕێژەی 4 تا 6 روو لەبەرزبوونەوە دەكات”.