ئه‌مڕۆ شاندی ده‌م پارتی بۆ سه‌ردانیكردنی ئیمڕاڵی دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری دوه‌م له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه دیداریان ئه‌نجامدا ڕایانگه‌یاند، دیداره‌كه چوار كاتژمێری خایاندوه و سبه‌ی ڕاگه‌یاندراوێكی نوسراو له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌م پارتی ڕایگه‌یاند، ئەحمەد تورك و هەریەك لە په‌رله‌مانتارانی پارتی یه‌كسانیی و دیموكراسیی گه‌لان (ده‌م پارتی) سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و په‌روین بوڵدان ئه‌مڕۆ بۆ جاری دوه‌م دیداریان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجامدا و دیداره‌كه چوار كاتژمێری خایاند.
شانده‌كه رایگه‌یاندوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌رباره‌ی دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕاگه‌یاندراوێكی نوسراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه.