ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێندرێت بۆ پێداچونه‌وه به‌دۆسیه‌ی سزادراوان، یاسای لێبوردنی گشتی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
محه‌مه‌د عه‌نوز ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی ده‌نگی له‌سه‌ردرا، پاشان له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه و دوای ئه‌وه ڕێوشوێن ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له ده‌قی یاساكه‌دا هاتوه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه به‌رپرسیاره له پرۆسه‌ی پێداچونه‌وه به دۆسیه‌ی سزادراوان".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، لیژنه‌ی یاسایی به‌دواداچون بۆ قۆناغی جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی ده‌كات، بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر حاڵه‌تێكی زه‌وتكردنی دارایی و سزادراوان و خێزانه‌كانیان ئه‌م یاسایه ده‌بێت به‌بێ هیچ ڕێگرییه‌ك جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها هه‌ر لایه‌نێك كه ڕێگری له‌م كاره بكات خۆی ده‌خاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه، ئێمه‌ش له ڕێگه‌ی لیژنه لاوه‌كییه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه به‌دواداچون بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین".