x

X
22/01/2025 - 23:33
هەشت مانگە هەواڵی تیرۆركردنی بڵاوكراوەتەوە، سەركردەیەكی قەسام دەركەوتەوە

 

 

ئەمڕۆ لە سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوەكراوە، سەركردەیەكی كەتیبەكانی قەسام دەركەوتووە، كە ئیسرائیل هەشت مانگ لەمەوبەر دەنگۆی تیرۆركردنی بڵاوكردبوویەوە.

(حوسێن فەیاز) سەركردەیەكی كەتیبەكانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسەو بەرپرسی كەتیبەی (بەیت حانون) ەو ناسراوە بە (ئەبو هەمزە)، پێشی هەشت مانگ لەمەوبەر ئیسرائیل هەواڵی تیرۆركردنی بڵاوكردبوویەوە، بەڵام ئەمڕۆ لەچەند سەرچاوەیەكی هەواڵی ناوبراو دەركەوتووەو تێیدا قسە لەگەڵ هاوڵاتیانی كەرتی غەززە دەكات.

(ئەبو هەمزە) بۆ هاوڵاتیانی غەززە دەڵێت، ئیسرائیل نەیتوانی چۆك دابدات بە جەنگاوەران و هاوڵاتیانی كەرتی غەززەو لە كۆتاییدا شكستیان هێنا بە داگیركەر.

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە