هێزێكی حەشدی شەعبی لەقەزای تاڕمییە لەباكووری بەغدا تیرۆرستێكی دیاری داعشی راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە : هێزێكی هاوبەش لە یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری و لیوای 12ی ناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی پشتێنەی بەغدای سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیان ئەندامێكی دیار لە پاشماوەی داعشی تیرۆریستی باكووری بەغدا لەناوبرد.
باسی لەوەش كرد، ئەمە لەكاتی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیی تایبەتدا هات، كە هێزەكە توانی ئەو تیرۆریستە بە ناوی (ح.ا.ع) لە بازگەی (داود حەسەن) لە قەزای تاڕمیە دەستگیربكات.
ئەوەشی خستەڕوو،تیرۆریستی دەستبەسەركراو پێگەیەكی میدیایی بەرچاوی لەنێو پاشماوە تیرۆریستییەكانی داعشدا هەیە و بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراوە، ئاماژەی بەوەشكرد رێوشوێنی بنەڕەتی و یاسایی پێویست بەرامبەر بە دەستگیركراوەكە گیراوەتەبەر.