وەزارەتى پێشمەرگەى حكومهتى كاربەڕێكەری ههرێم ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تا 2026 مسۆگەرکراوە،
بەختیار محەمەد ئەمیندارى گشتیی وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى كاربەڕێكەری هەرێم ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تا 2026 مسۆگەرکراوە، بەڵام لەدواى ئەوکاتە نازانن هاوکارییەکان بەردەوامدەبن یاخود نا، ئەمیندارى گشتیی وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمیش دوو جۆر هاوكاریى ئهمریكا بۆ پێشمهرگه ئاشكرادهكات.
ئاماژەی بەوەش كردوە، مانگانە جیا لەموچە، بڕی 430 هەزار دینار هاوکاریی هاوپەیمانان دەدرێتە پێشمەرگە، بڕیارە تا ساڵی 2026 بەردەوام بێت، بەڵام لەڕۆژی 24ی ئەم مانگەوه، ترەمپ بەفەرمانێکی جێبەجێکاری، سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکان جگە لەئیسرائیلو میسرى ڕاگرتوه، تائێستا دیارنییە ڕاگرتنەکە هاوکاریى پیشمەرگەى هەرێم دەگرێتەوە یاخودنا".
باسی لەوەش كردوە، تائێستا بەفەرمی هیچ نوسراوێکیان لەبارەى راگرتنى هاوکارى هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە پێنەگەیشتوەو بەدواداچونی بۆ دەکەن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو،وەک وەزارەتی پێشمەرگە دوجۆر هاوکاریی وەردەگرین ئەوانیش، هاوکاریی هاوپەیمانان لەگەڵ هاوکاریی ئەمریکا بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق لەچوارچێوەی هەماهەنگیی ئەمنیو بەرگریی".
ئەمیندارى وەزارەتى پێشمەرگە باسی لەوەش كردوە، لەبونی بڕیاری لەوشێوەیە بەنوسراویی فەرمی لەڕێگەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا یاخود هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە ئاگاداردەکرێنەوە.