x

X
25/01/2025 - 17:56
هاکان فیدان سەردانی بەغدا دەكات

سبەینێ یەکشەممە 26ـی کانوونی دووەمی 2025  وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات 

بڕیارە سبەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ، بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەغدای پایتەخت و بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزیرانی تورکیا و عێراق تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەش نێوان عێراق و تورکیا، لەوانەش دۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکانی ئەم دواییە دەکەن.

 

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە