x

X
25/01/2025 - 18:57
راگەیەنراوێک لە بریکارى وەزارەتى دارایی عێراقەوە لەبارەى مووچەى مانگى یەکى هەرێم

رێباز حەملان بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق راگەیەنراوێکى لەبارەى مووچەى مانگى یەکى هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، تیمەکان کار دەکەن بە زوویی کارەکان تەواو بکەن.

رێباز حەملان لە راگەیەنراوەکەى دەشڵێت، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم ئامادەکاری بۆ لیستی مووچەی مانگی یەک و رێکخستنی لیستی مووچەی خانەنشینان بەپێی یاسای هاوتاکراوی بەرکار دەکەن.

ئاماژەی بەوەش كردووە، تیمەکان کار بۆ ئەوە دەکەن بەزوویی لیستەکە ئامادە بکەن بۆ ئەوەى ئالییەتی کارکردن و سەرفکردنی مووچە بۆ ساڵی 2025 بچێتە بواری جێبەجێکردن.

باسی لەوەش كردووە، حکومەتی هەرێم ئیلتیزامەکانی جێبەجێدەکات لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران و بەدەستهێنانی مافە داراییەکانی هەرێم.

بڕیارە رۆژى دوو شەممەى داهاتوو، شاندێکى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداد بکات، بۆ چارەسەرى کێشەى مووچە، ئەوەش بە گوێرەى سەرچاوەیەکى ئاگادار بۆ زووم.

هەرچەندە وا لە كۆتایی مانگی یەكی 2025 داین ،بەڵام فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی یازدەی ساڵی 2024 یان وەرنەگرتووە و بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەكی 2025 دەیەوێت سەرجەم داواكارییەكانی كە ساڵی رابردوو لەبارەی لیستەكانی مووچە هەیبووە جیبەجێ بكرێن.

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە