x

X
25/01/2025 - 19:14
کشتوکاڵی عێراق: زیاتر لە یەک ملیۆن دۆنم زەوی بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکان تەرخانكراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە بەهای 800 ملیار دینار گرێبەستی کشتوکاڵیمان ئەنجامداوە و پێشیبینی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ بە رێژەی %30 دەکەین.

ئەمڕۆ شەمە 25-ی كانونی دووەم_ی 2025 وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پلانی کشتوکاڵی ساڵی 2025، بڕیاردراوە بە تەرخانکردنی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی عێراق.

ئاماژەی بەوەش كردوە،، هەر لەو چوارچێوەیەدا نزیکەی حەوت هەزار سیستەمی ئاودێرییان بە شێوازی مۆدێرن بەسەر جووتیاراندا دابەشکردووە تا کارەکانیانی پێ جێبەجێبکەن.

باسی لەوەش كردوە، پێشبینی دەکەین بەهۆی گرێبەستە کشتوکاڵییەکانەوە بەرهەمی ناوخۆیی لە عێراقدا بە رێژەی %30 زیادبکات، چونکە لەماوەکانی رابردوودا بە بەهای 800 ملیار دینار گرێبەستی کشتوکاڵیمان ئەنجامداوە، کە رۆڵێكی بەرچاو لە بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ لە عێراقدا دەبینێت.

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە