لەبارەی گواستنەوەیان بۆ سەر حکومەتی عێراق مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک فۆڕمی راپرسی پڕدەکەنەوە.
ئەمرۆ شەممە 25_ی كانونی دووەم_ی 2025 دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی کەرکوک بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە له بارەگای لقی کەرکوکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان فۆڕمی تایبەت بۆ پرسی گواستنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆێندنی کوردی کەرکوک بۆ سەر حکومەتی عێراق پڕدەکەینەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، لە کاتژمێر 10:00 ی بەیانی بۆ 5:00 ی ئێوارە مامۆستایان دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.