نوێنەری مامۆستایانی نارازی لە هەولێر بێ سەرو شوێنەو مۆبایلەكەی داخراوە.
مامۆستا حەیدەر سیان، نوێنەری مامۆستایانی نارازی هەولێر ئەمرۆ لەدەوامەكەی (off)بووە بەڵام پەیوەندیان پێوەكردووەو وتویانە وەرەوە بۆ دەوام دەوامت هەیە ،لە ئێستادا مۆبایلەكەی داخراوەو بێ سەروشوێنە.
لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ مامۆستا نەوزاد عومەر جێگری سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێرەوە دەستگیركرا .
ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەیانی ئەمڕۆ مامۆستایانو فەرمانبەرانی ناڕازی سنوری سلێمانیو كۆیەو ئیدارهی ڕاپهڕین بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندانو داواكردنی مافەكانیان بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن و لە ئێستادا لە بازگەكانی سنوری هەولێر رێگایان پێنادرێت بێنە ناو شاری هەولێر.