x

X
09/02/2025 - 13:01
سوپای ئیسرائیلی داگیركەر بەناچاری لە نەتساریم، ناوەڕاستی غەززە كشایەوە

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل لە میحوەری نەتساریم ناوەڕاستی غەززە، کشاوەتەوە.

ماوەی زیاتر لە یەک ساڵ و سێ مانگە میحوەری نەتساریم ناوەڕاستی غەززە کە باکووڕ و باشووری غەززە لە یەکتر جیا دەکاتەوە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە داگیرکرابوو.

میدیای فەرمی ئیسرائیل (KAN) بڵاوی کردەوە: "ئەمڕۆ یەکشەممە لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان، سوپای ئیسرائیل لە میحوەری نەتساریم، کشاوەتەوە".

هەروەها  کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل سەرەڕای کشانەوەی لە میحوەری نەتساریم، لە میحوەری فیلادلفیا سنووری نێوان غەززە و میسر دەمێنێتەوە.

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە