کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەوڵاوا بەناوی ئەمین حوسێنی، بەهۆی بەربوونەوەی ڕندوو لە بەرزاییە سنوورییەکانی سەر بە شاری سەوڵاوا گیانی خۆی لەدەست دا.
لەمبارەیەوە ڕۆژی یەکشەممە ئەمین حوسێنی، خەڵکی گوندی “دەرەکێ”ی سەر بە شاری سەوڵاوا بەهۆی بەربوونەوەی ڕندوو گیانی خۆی لەدەست داوە و تەرمەکەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
ئەمین حوسێنی خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بووە و لە گەردەنەی ژاڵانەی سەوڵاوا لە کاتی کۆڵبەریکردن تووشی ئەو ڕووداوە هاتووە.