هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه-باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه) رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا و پاسه‌وانی سنوری عێراق پێكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ریلا و ده‌شڵێت، "هه‌ركه‌سێك هێرشبكاته سه‌ر گه‌ریلاكانیان، مافی خۆیانه دژیان بوه‌ستنه‌وه و پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن".
لەمبارەیەوە ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، 21ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025 له ناوچه‌ی به‌رخۆدانی كه‌شان، سوپای توركیا و هێزه سنورییه‌كانی عێراق له ناوچه‌ی نێوان گونده‌كانی شیلان، شودن، سۆریا و ده‌مكای به زرێپۆش، هێلیكۆپته‌ری هێرشبردن، سیها و فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان ده‌ستپێكرد، هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی به‌رگری ڕه‌وادا به چه‌كی تاكه‌كه‌سی و نارنجۆكی ده‌ستی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌یان دایه‌وه، له ئه‌نجامیشدا سه‌ربازێكی توركیا كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون".
ئاماژە بەوەشكراوە كە "ڕۆژی 24ی (كانونی دووه‌م/1) كاتژمێر 7:15 خوله‌كی ئێواره، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری عێراق له زه‌مینه‌وه و سوپای توركیا له ئاسمانه‌وه جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی كه‌شان، هێزه‌كانی عێراق هه‌وڵیاندا گروپێك له هه‌ڤاڵانمان كه له ناوچه‌كه‌دا بون گه‌مارۆ بده‌ن و شه‌ڕ و پێكدادان ڕویدا، له‌م تێكهه‌ڵچونه‌دا دو پاسه‌وانی سنور كوژران و یه‌كێكیش بریندار بو، هه‌ریه‌ك له هه‌ڤاڵانمان زیلان و دلار، به ڕۆحێكی فیداییانه‌وه، له‌م شه‌ڕه‌دا بۆئه‌وه‌ی به زیندوی نه‌كه‌ونه ده‌ستی دوژمن، نارنجۆكه‌كانیان به خۆیاندا ته‌قانده‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا".
ئەوەش خراوەتەروو : "هێرشه‌كانی حه‌فتانین به‌مشێوه‌یه ڕویانداوه، به‌هۆی بارودۆخی شه‌ڕه‌وه، زانیارییه‌كان به دواكه‌وتنه‌وه ڕاگه‌یه‌ندران، هه‌ركه‌سێك هێرش بكاته سه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، گه‌ریلا مافی خۆیه‌تی پاراستنی ڕه‌وا به‌كار بێنێت، به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی عێراق و پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا نابێت له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی هێرشی توركیا هێرشبكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانمان، ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌ن، هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی مافی پاراستنی ڕه‌وادا وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه".
ئەوەش هاتووە :"ئێمه ده‌زانین كه هه‌ندێك هێز هه‌ن ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ له نێوان ئه‌و هێزانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا به ناوی عێراق كار ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی گه‌ریلامان ده‌ستپێبكه‌ن، پێویسته هێزه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته بن".