نرخی نەوتی برێنت 51 سەنت و نەوتی تیکساسی 45 سەنت لە بازارەکانی جیهان بەرز بونەوە ئەمەش دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ سەپاندنی باج بەسەر وڵاتاندا.
نرخی نەوتی برێنت و تیکساس ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی شوباتی 2025 لە بازارەکانی جیهان بەرزبوونەتەوە، ئەمەش دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپە بۆ سەپاندنی 25% باجی زیاتر بەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم.
هاوكات نرخی نەوتی خاوی برێنیت هەر بەرمیلێک گەیشتە 75.17$، واتە 51 سەنت بەرز بووەتەوە، هاوکات نرخی نەوتی تیکساس 45 سەنت بەرز بووەتەوە واتە هەر بەرمیلێک بە 71.90$.