x

X
10/02/2025 - 09:21
چارەنووسی مووچەی مانگی 12 نادیارە

لە کاتێکدا دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم کۆتایی دێت، بەڵام هێشتا چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بە نادیاریی ماوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگ یەکی چەند وەزارەت و دەستەیەك دابەشدەكرێت و بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کۆتایی دێت و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ بەغداد بنیرێت.

کۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک لە کاتێکدایە کە هێشتا چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی 2024 نادیارە، بەغداد بەردەوام جەخت دەکاتەوە لەوەی مووچەکەی ناردووە و ئەو دۆسیەیە لای ئەوان کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی دابەشنەکردنی دەخاتە ئەستۆی حکومەتی عێراق.

هاوكات پێشتریش فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو بەغداد یەک دیناری دیکە بۆ مووچەی مانگی 12 نانێرێت و ئامادەش نییە لەو بارەیەوە گفتوگۆ بکات، چونکە پێیوایە مووچەکەی ناردووە.

هەروەها  ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ دابەشی نەکات، ئەوا دەبێت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی مووچەی مانگی 12 نەکەن.

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە