x

X
10/02/2025 - 09:56
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە

سەرۆکی دەستەی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەستیپێکردووە و ناوەندەکانی تۆمارکردن لە پارێزگاکان لە ئێستادا تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران ئەنجام دەدەن.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بەشەکانی کۆمسیۆن لە ئێستادا سەرقاڵی ئەنجامدانی راوێژکاری و هەماهەنگین بۆ ئامادەکردنی خشتەی کارکردن بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن.

نانوبراو ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق (٤٥) رۆژ پێش کۆتایی هاتنی خولی ئێستای پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشی وتوە :"کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لەو بەروارەی کە پەسەند دەکرێت و ئامادەکاری تەواومان هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەسەرکەوتوویی بەڕێوە ببەین".

رونیشكردەوە : هەموو ئەو ئامێرانەی لە هەڵبژاردنەکاندا بەکاردەهێنرێن ئەلیکترۆنیین و لە رۆژی هەڵبژاردندا ئەم ئامێرانە بەکاردەهێنرێت، (ئامێری پشتڕاستکردنەوەی ئەلیکترۆنی، ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی، ئامێری گواستنەوەی ئەنجامەکان).

 

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە