دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پابەندە بە كڕین و خاوەندارێتیكردنی غەززە دەیكەنە شوێنێكی باش بۆ گەشەپێدانی ئابوری.
لەمبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، پابەندە بە کڕین و خاوەندارێتی غەززە و رەنگە بەشێکی بدەن بە وڵاتانی تری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بونیادنانەوەی.
وتویەتیشی : غەززە دەکاتە شوێنێکی باش بۆ گەشەپێدان لە داهاتوودا هاوکات، ئاگاداری ژیانی فەسەلستینییەکان دەبێت و دەیانپارێزێت لەهەموو توندوتیژییەک، زامنی ئەوەش دەكات حەماس نەتوانێت جارێكی دیکە بگەڕێتەوە.
سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی وتوە : بەدواداچون بۆ حاڵەتی تاکەکەسی دەکەن هاوڵاتیانی غەززە رێگەیان پێبدەدرێت بچنە ناو ئەمریکا.