نەخۆشی پاقلە بریتیە، لە نەبونی ئەنزیمێک لە خڕۆكە سورەكانی خوێندا كە دەیان پارێزێت لە شیبونەوە لە كاتی خواردنی هەندێ جۆر خواردن و دەرمان.
لەمبارەیەوە د. پشدەر عەبدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان رایگەیاند: نەخۆشی پاقلە بریتیە لە نەبوونی ئەنزیمێک لە خڕۆكە سورەكانی خوێندا كە دەیان پارێزێت لە شیبونەوە لە كاتی خواردنی هەندێ جۆر خواردن و دەرمان ، یان لە كاتی هەوكردن بە ڤایرۆس یان بەكتریا.
كەمتر نیشانەكانی ئەم نەخۆشیە دەردەكەون لە حاڵەتی هەبونی نەخۆشیەكەدا ، بەڵام ئەگەر نیشانەكانی دەركەوتن بە یەكێک لەمانە دەناسرێتەوە.
نیشانەکانی نەخۆشب پاقلە:
- لە منداڵی تازە لەدایکبودا بەشێوەی زەردویی دەردەکەوێت.
- لە تەمەنەکانی دیکەدا کاتێک منداڵەکە پاقلە یان هەندێک دەرمان بخوات ئەوا رەنگی منداڵەکە زەرد دەبێت و خوێنی دادەبەزێت، توشی زەردوی دەبێت و میزەکەی رەنگی وەک رەشی لێدێت، چونکە خڕۆکەسورەکانی خوێنی شی دەبێتەوە.
لە كاتی خواردنی ئەم خواردن و دەرمانانەدا شیبونەوەی خڕۆكە سورەكان دروست دەبێت؛
- هەندێ جۆر دەرمان وەكو هەندێ دژە بەكتریا، دەرمانی چارەسەری مەلاریا ، ئەسپرین و پاراسیتامۆڵ.
- هەندێ ماددەی كیمیایی وەک بەنزین و نافسالین .
- هەوكردنی بەكتریا یان ڤایرۆس.
- تەنها ئەو كەسانەی ئەو جۆرە نەخۆشیەیان هەیە بە خواردنی پاقلە توشی كەم خوێنی دەبن ئەگەری هەیە بە بۆنی باقلەش توش بن.