x

X
11/02/2025 - 08:39
ترەمپ هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی میسر و ئوردن دەکات ئەگەر پلانی غەززە ڕەت بکەنەوە

سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی میسر و ئوردنی کرد، ئەگەر پەنابەرانی فەڵەستینی وەرنەگرن بەپێی پلانەکەی بۆ ئاوارەکردنی دانیشتوانی کەرتی غەززە.

لەمبارەیەوە دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپییەوە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ڕەنگە یارمەتییەکانی ئوردن و میسر ڕابگرم ئەگەر پەنابەران وەرنەگرن.

ناوبراو راشیگەیاند پلانی خۆی بۆ کەرتی غەززە خستووەتە ڕوو، کە بریتییە لە ئاوارەکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بۆ میسر و ئوردن پێش ئەوەی دووبارە ئاوەدانی بکاتەوە و ئەمەریکا خاوەندارییەتی بکات.

ترەمپ، لە بەشێک لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، فەڵەستینییەکان مافی گەڕانەوەیان بۆ غەززە نابێت.

ئەم پلانەی ترەمپ شەرمەزارکردنێکی جیهانیی بەدوای خۆیدا هێنا و سەرکردەکانی ناوچەکە و جیهان دەڵێن: هەنگاوێکی لەو شێوەیە مەترسیی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکات.

لای خۆیەوە بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر لە واشنتن مارکۆ ڕوبیۆ، هاوتا ئەمەریکییەکەی لە واشنتن ئاگادار کردەوە کە وڵاتانی عەرەبی پشتیوانیی فەڵەستینییەکان دەکەن و پلانی ترەمپ ڕەتدەکەنەوە بۆ دووبارە ئاوارەکردنەوەیان کۆنترۆڵکردنی غەززە لە لایەن وڵاتانی دیکەوە.

هاوكات بڕیارە شا عەبدوڵلای دووەم، شای ئوردن لە واشنتن چاوی بە ترەمپ، هەروەها لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و مایک والز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ستیڤن ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەندامانی لیژنەکانی ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران، بکەوێت.

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە