x

X
11/02/2025 - 08:47
پارێزگاری نه‌ینه‌وا 14 قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی‌ له‌ پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه‌

عه‌بدولقادر ده‌خیل پارێزگاری نه‌ینه‌وا واژۆی له‌سه‌ر نووسراوی‌ به‌خشینی‌ 14 قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ له‌ پۆسته‌كانیان كرد.

به‌پێی‌ نووسراوێك كه‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 10-02-2025، عه‌بدولقادر ده‌خیل، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نووسراوی‌ به‌خشینی‌ 14 قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی له‌ پۆسته‌كانیان واژۆ كرد.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوە كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای كارگێڕیی، پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌ فه‌رمانێكی كارگێڕیی 14 قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه‌.

به‌ پێیی فه‌رمانه‌كه‌ چوار قایمقام و 10 به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌شێكیان كوردن.

هەر به‌پێی‌ نووسراوه‌كه‌ ئه‌و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیانه‌ی له‌ پۆسته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌:

- عیسام بهنان مه‌تی، قایمقامی قه‌زای حه‌مدانییه‌

- رزگار محه‌ممه‌د ئیسماعیل، قایمقامی قه‌زای مه‌خموور

- ئه‌حمه‌د یوسف حه‌ماد، قایمقامی قه‌زای به‌عاج

- به‌سمان ئه‌حمه‌د سوڵاتان، قایمقامی قه‌زای حه‌زه‌ر

- محه‌ممه‌د كه‌نعان خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ل

- ئه‌حمه‌د عه‌بید عیسا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی نه‌مروود

- خالد محه‌ممه‌د مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل

- عه‌لی محه‌ممه‌د فه‌تحی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌رتله‌

- نه‌شئه‌ت سادق محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عیازییه‌

-نایف سه‌یدۆ قاسم، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ

- ساڵح حه‌سه‌ن عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گه‌یاره‌

- ئه‌حمه‌د جه‌عفه‌ر عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زوممار

- غه‌زووان حامد حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك

- عه‌لی محه‌ممه‌د ساڵح  به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وانكێ

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە