جارێكی دیكه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به غه‌ززه دایه‌وه و رایگه‌یاند، "به‌هیچ جۆرێك قبوڵ ناكه‌ن غه‌ززه چۆڵ بكرێت، ناچاربن په‌نا بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی ده‌به‌ن به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هه‌نگاوێكی له‌وجۆره".
لەمبارەیەوە مه‌حمود ته‌ها، به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له لوبنان، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌ی له پلانه‌كه‌ی تره‌مپ دوپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به بژارده‌ی سه‌ربازی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تره‌مپ كرد.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌م پلانه له‌لایه‌ن گه‌لی فه‌ڵه‌ستین یان ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بی و ئه‌وروپاییانه‌ی كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆیان بۆ ده‌ربڕیوه، قبوڵ ناكرێت، حه‌ماس بژارده‌ی سه‌ربازی خۆی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و پلانانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه "هه‌مو بژارده‌كان له‌م ڕوه‌وه كراوه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس، حكومه‌تی ئیسرائیلی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی "كارده‌كات بۆ دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، به‌و پێیه‌ی ڕێگری ده‌كات له چونه ژوره‌وه‌ی چادر و خانوه دروستكراوه‌كان كه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هێنانیان كراوه".
ئەو بەرپرسەی حەماس ده‌شڵێت، "ئه‌مه له چوارچێوه‌ی فشارخستنه سه‌ر حه‌ماس و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دێت بۆ ئه‌وه‌ی ملكه‌چی پلانه‌كانی ئیسرائیل بن كه ئامانجیان ئاواره‌كردنیانه له خاكه‌كه‌یان".
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه كه "هه‌ر پلانێك هاوشێوه‌ی پلانه‌كه‌ی تره‌مپ وه‌ك پلانه‌كانی پێش خۆی مه‌حكوم ده‌بێت به شكست".